
سەرپەرشتیاری دروستکردنی شەقامی 150 مەتریی ھەولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوو به‌شى دیكه‌ى شه‌قامى 150 مه‌تری له‌م مانگه‌دا ده‌كرێنه‌وه.
سەرتیپ قادر، سەرپەرشتیاری دروستکردنی شەقامی 150 مەتریی ھەولێر، ڕایگەیاندووە: “ھەردوو بەشی دووەم و سێیەمی شەقامی 150 مەتریی ھەولێر تەواو بوون، تەنیا ھەندێک وردەکاریی زۆر کەمی ماوە و بڕیار دراوە کە لەم مانگە بکرێنەوە و بکەوێتە خزمەت شۆفێران.”
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: “بەشێکی لە شەقڵاوە بۆ کۆیە دەست پێدەکات حه‌وت کیلۆمه‌تر دەبێت و ئەوەی دیکەش لە بەحرکە بۆ رێگای دھۆک دەست پێدەکات، ئەویش 6.1 کیلۆمه‌تر دەبێت، بە کردنەوەی ئەو دوو بەشە، بۆ ھاتوچۆکردن و کەمبوونەوەی قه‌ره‌باڵغى، ئاسانکارییەکی زۆر باش بۆ شۆفێران