نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / محەمەد حەلبووسی، قاسم ئەعرەجی و ئەیاد عەللاوی پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکەن

محەمەد حەلبووسی، قاسم ئەعرەجی و ئەیاد عەللاوی پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکەن

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 05ـی 11ـی 2022 لەلایەن محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ئەیاد عەللاوی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فیدراڵی پیرۆزباییان پێگەیشت.

محەمەد حەلبووسی پەیوەندی تەلەفۆنی بە مەسرور بارزانییەوە کرد، هەروەها قاسم ئەعرەجی و ئەیاد عەللاوی دوو پەیامی جیای پیرۆزباییان ئاراستەی کرد، بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنیان وەک جێگری سەرۆکی پارتی، هەروەها ھیوای سەرکەوتنیان بۆ  پارتی دیموکراتی کوردستان خواست.

لەبەرامبەردا، مەسرور بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فیدراڵی کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییکردنیان.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *