نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هۆکاری دابەشنەکردنی نەوت لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی ئاشکرا بوو

هۆکاری دابەشنەکردنی نەوت لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی ئاشکرا بوو

لە کۆمێنت زانیاری زیاتر بخوێنەرەوە

پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان و دەشتاییەكان جیاوازە، رۆژانە بەپێی سیستمێكی تایبەت لە ڕێی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەوت و گاز لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆییەكان دابەش دەكرێت.

فەلاح مەولوود بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنان و كانزاكان رای گەیاند، دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی كراوە و تا ئێستە لە پارێزگای هەولێر چوار ملیۆن و 488 هەزار و 310 لیتر، لە پارێزگای سلێمانی هەشت ملیۆن لیتر، لە پارێزگای دهۆك شەش ملیۆن و 646 هەزار و 174 لیتر، لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 220 هەزار لیتر، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران یەك ملیۆن و 213 هەزار و 200 لیتر نەوتی سپی بەسەر ماڵان دابەش كراوە.

بەپێی داتاكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، لە دهۆك 10 هەزار و 700 خێزان و لە گەرمیان هەزار و 100 خێزان و لە سۆران شەش هەزار و 66 خێزان، نەوتیان وەرگرتووە كە كۆی گشتی دەگاتە ١٧ هەزار و 866 خێزان و بۆ هەر خێزانێكیش 200 لیتر دابین كراوە.

فەلاح مەولوود گوتی، بڕە نەوتێكی زۆر لە كۆگەكانی بەڕێوەبەڕایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی هەیە، هەر كاتێك لە ڕێی قایمقامییەتەكانەوە داوا بكەن، نەوتەكەیان بۆیان دەنێرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنان و كانزاكان لەبارەی نرخی نەوتی سپی گوتی، نەوتی سپی 284 هەزار دینار لەسەر حكوومەت دەكەوێت و بە نرخی پاڵپشتیكراوی 100 هەزار دینار دەدرێتە هاووڵاتییان.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *