
فازڵ میرانی:
🔻کاک بافڵ له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی دانیشت، پێی وتبوو، من به پێشمه‌رگایه‌تیش ڕازیم ئه‌گه‌ر جه‌نابت ڕازی بیت
🔻” نه هی ئه‌وان ده‌رچوو نه‌هی ئێمه‌ش ده‌رچوو “
فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دەنگی ئەمریكا:
🔹” هەر دوێنێ بوو کە کاک بافڵ له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی دانیشت، پێی وتبوو، من به پێشمه‌رگایه‌تیش ڕازیم ئه‌گه‌ر جه‌نابت ڕازی بیت “
🔹 ئێمه پێشتر كاندیدمان هه‌بوو، برایانی یه‌كێتی كاندیدیان هه‌بوو، جه‌نابی سه‌رۆک كۆماری ئێستامان و دكتۆر شێخ له‌تیفی، جاران خۆی وه‌كو سه‌ربه‌خۆ كاندید كردبوو دیاره ڕۆژگار شانسی ئه‌و بوو وامان لێهات هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكبكه‌وین و ده‌ریشمان چاند. “
🔹” نایشارینه‌وه له‌كۆتایدا ئێمه ڕازی بووین كاک به‌رهه‌م نه‌بێت هه‌ركه‌سێكی تر بێت له یه‌كێتی نیشتیمانی “
🔹” به‌دڵنیایی ئاسایی ده‌بنه‌وه، ئه‌وان سه‌رۆک كۆمارێكیان ده‌ویست و ئێمه‌ش سه‌رۆک كۆمارێكمان ده‌ویست، نه هی ئه‌وان ده‌رچوو نه‌هی ئێمه‌ش ده‌رچوو، ئیتر بۆ ئاسایی نه‌بێته‌وه ئێستا كه‌سێک ده‌رچووه هه‌ردوولا له‌سه‌ری ڕازین. “
🔹من زۆر شاره‌زای حكومه‌ته‌كه‌ی به‌غداد نیم ،به‌ڵام ده‌ڵێن (سیماهم فی وجوههم) من له دیمه‌نی ئه‌م كابرایه (محەمەد شیاع سودانی) به ئینسانی چاک ده‌بینم، من پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مه یه‌كێک له باشترین سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بێت ئه‌گه‌ر خوا سه‌ركه‌وتووی بكات حكومه‌ته‌كه‌ی پێكبهێنێت
🔹دەربارەی ئەوەی ئایا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و خۆت بەنیازن خۆتان کاندید بکەنەوە لە کۆنگرە؟ لە وەڵامدا فازڵ میرانی دەڵێت” ئێستا خۆمان یه‌كلا نه‌كردۆته‌وه، ئێمه پابه‌ندین ئه‌گه‌ر مەر‌جه‌عیه‌تی ئێمه پێمان بڵێت بمێنن ده‌ڵێم به‌سه‌رچاو، بڵێن بڕۆن ماندوو بوون وه‌رن له‌لای ئێمه دابنیشن ئیداره‌تان ده‌كه‌م ده‌ڵێم به‌سه‌رچاو بڵێن بڕۆن ئیسراحه‌ت بكه‌ن له‌ماڵی خۆتان هه‌ر ده‌ڵێم به‌سه‌رچاو، ئێمه وا فێربوون تازه سلوكی خۆمان ناگۆڕین.”
🔹ئه‌گه‌ر باڵمان هه‌بووایه ئێستا هه‌ندێک له ئێمه فڕیبوون وه‌كو حزبه‌كانی تر كه باڵیان هه‌بووه، چونكه ئه‌وانه‌ی باڵیان هه‌بوون فڕین نه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر، جارێ باڵمان نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی بفڕین