نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی شەهیدان.. چەندان خزمەت گوزاری ڕادەگەیەنێ پێشکەش بە خانەوادەی شەهیدان دەکرێ

وەزارەتی شەهیدان.. چەندان خزمەت گوزاری ڕادەگەیەنێ پێشکەش بە خانەوادەی شەهیدان دەکرێ

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاشکرای کرد، لەو هەفتەیەدا وردەكاریی چەند خزمەتگوزارییەك لە بوارەكانی تەندروستی و خوێندن و چەند بابەتێكی تری كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال بڵاو دەكەنەوە.

عەبدوڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: “لەو هەفتەیەدا، لە پرێس كۆنفرانسێكدا چەندین پرسی تایبەت بە خزمەتگوزاری بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنقالكراوان دەخەینە ڕوو، لە بارەی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان و پێدانی زەوی و بواری تەندروستی كاری باش كراون و لەو پرێس كۆنفرانسەدا دەیخەینە ڕوو”.

عەبدوڵا حاجی مەحموود ئاشكراشی كرد: “مەسەلەی خزمەتگوزاریی تەندروستی و خزمەتگوزارییەكانی خوێندن بە رێكار و رێنوێنی رێگامان گرتووتە بەرلەگەلً وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە و خوێندنی باڵا و ئەنجوومەنی وەزیران ، لێكتێگەیشتنیش كراوە و كۆتایی پێكهاتووە و بە فەرمی لەم هەفتەیە وردەكارییەكەی رادەگەیەنین”.

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان،ئاماژەی بەوەش دا، لە كابینەی نۆیەمدا كەسوكاری شەهیدان لە رووی خزمەتگووزاریی گرنگی زۆریان پێدراوە، گوتیشی: “دەمانەوێت لەم كابینەیەدا خزمەتگوزاری كەسوكاری شەهیدان بكرێتە دامەزاوەیی و هیچ كێشە و گرفتێكیان بۆ نەیتە پێش و بۆ داهاتووش ئەو خزمەتگوزارییانە هەر بەردەوام بن”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *