نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هۆڵەندا کرد

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هۆڵەندا کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یاکۆ بیرێندز، کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا، سوپاسی هاریکاریی و هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی کرد، بەتایبەتی لە بوارەکانی هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *