نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / زیاتر لە 100 ملیۆن دار لە شاری هەولێر دەچێندرێن

زیاتر لە 100 ملیۆن دار لە شاری هەولێر دەچێندرێن

لە چوارچێوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی هەسار و بەپێی پلانێكی ستراتیژی تاوەكوو ساڵی 2030 زیاتر لە 100 ملیۆن دار لە شاری هەولێر دەچێندرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە 10/10/2022، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە گەشبین ئیدریس، جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی هەسار بۆ زانستی زەوی و نەوزاد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کۆمپانیای شاماران كرد.
لە دیدارەكەدا كە د. شەرمین عەلی، ڕاوێژكار و د. چواس عەبدولهادی، بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانان ئامادەی بوون، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تیشكی خستە سەر هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە ڕێگەی چاندنی دار و نەمام و دروستكردنی پشتێنەی سەوزایی لە شاری هەولێردا و جەختی كردەوە حكوومەت بەپێی پلان كار بۆ پەرەپێدانی ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر و هەرێمی كوردستان دەكات. لە بەشێكی تری گفتوگۆكەدا شاندی میوان پێشنیازی جێبەجێكردنی پلانێكی ستراتیژیان خستەڕوو كە دەیانەوێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و لایەنە پەیوەندارەكان تاوەكوو ساڵی 2030 زیاتر لە 100 ملیۆن دار كە زۆربەیان داربەڕوون لە سنووری شاری هەولێر بچێنن.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی، پاڵپشتی لە دەستپێشخەریی شاندەكە كرد و جەختی كردەوە ئەو پلانە بۆ خزمەتكردنی كوردستان لەڕووی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا زۆر پێویستە بە تایبەتی چاندنی داربەڕوو كە یەكێكە لە سیمبۆلەكانی سرووشتی كوردستان و ئەوەی لەلایەن حكوومەت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریشەوە پێویست بێت بۆ سەرخستنی پلانە ستراتیژییەكە، هاوكار دەبین لە دابینكردنی زەوی لە پشتێنەی سەوزایی و پارك و باخچە دروستنەكراوەكان و هاوكات لە قۆناغەكانی جێبەجێكردنی ئەو پلانە ستراتیژییە چاودێر دەبین.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *