نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

مه‌سرور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و جه‌ختیان لە گرنگی برەودان بە پەیوەندی دۆستانە و بەهێزی نێوان هەرێمی كوردستان و به‌ریتانیا كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (7ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، مه‌سروری بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جەیمس كلیڤەرلی، وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا.

لە پەیوەندییەکەدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.

له‌لایه‌ن خۆه‌یوه‌، وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا، پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ گیان لە دەستدانی خەڵکی بێتاوان لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی کوردستان دەربڕی.

هه‌روه‌ها هەردوولا جەختیان لە گرنگی برەودان بە پەیوەندی دۆستانە و بەهێزی نێوان هەرێمی كوردستان و به‌ریتانیا كردەوە، هاوڕابوون لە سەر بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوانیان

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *