نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاسایشی هەولێر ئەو تۆمەتبارە دەستگیردەکاتەوە کە لە دەست هێزە ئەمنییەکان هەڵاتبوو

ئاسایشی هەولێر ئەو تۆمەتبارە دەستگیردەکاتەوە کە لە دەست هێزە ئەمنییەکان هەڵاتبوو

رۆژی پێنجشەممە 01-09-2022 ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکردووەتەوە کە هەفتەی رابردوو لە کاتی گواستنەوەی لە دادگەوە بۆ چاکسازیی گەورانی هەولێر لە دەست هێزە ئەمنییەکان هەڵاتبوو.

وەکو ئاسایشی هەولێر باسی دەکات، ئۆپەراسیۆنەکە بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی دژە تیرۆر و پۆلیسی هەولێر کراوە، دوای دەستنیشانکردنی شوێنی تاوانبارەکە، دوو کەسی دیکەیشیان بە ناوەکانی (م.و.ن) و (ه.و.ن) کە تاوانبارەکەیان شاردبووەوە، دەستگیر کردووە.

ئەو کەسەی لە دەست پۆلیس هەڵاتبوو، چەندین تۆمەتی لەسەرە. دوو لەو کەسانەی سکاڵایان لە تۆمەتبارەکە تۆمارکردووە ناویان یەشار جەمال و گەیلان وەیسییە کە ئۆتۆمبێلی یەشار لە گەراجێکی ناوشار و ئۆتۆمبێلەکەی گەیلانیش لەبەردەم ماڵەکەی دزراون، نرخی هەر یەک لە ئۆتۆمبێلەکانیش سەرووی 60 هەزار دۆلارە.

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *