
مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان، راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بێت، به‌ستنه‌وه‌ی هه‌رێم به به‌غدا له رووی نه‌ته‌وایه‌تی زیانی زۆری لێ ده‌كه‌ین، هیچ كه‌سێك له میله‌تی كورد ئاواته‌خواز نییه ببه‌سترێته‌وه به به‌غدا.
گه‌ڵاڵی باسی له‌وه كرد كه كورد وه‌ك هه‌موو میلهتهكانی تر مافی خۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌یه، ئه‌و قسانه‌یش كه كراون له به‌رانبه‌ر دۆخه‌كه له رابردوو كراون.
” هه‌موو لایه‌نه‌كان به حكوومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن، هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌بێت له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و وڵاته بیكه‌ن، ئه‌وكات ده‌گوترا هه‌رێم بخرێته‌وه سه‌ر به‌غدا دۆخێكی تربوو، ئێسته ئه‌وه نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌یكات، پێدانی مووچه‌یه له‌كاتی خۆیه‌تی” سه‌ركرده‌كه‌ی كۆمه‌ڵ وای گوت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە