نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هۆشیار زێباری: ئامانج لە خۆپێشاندانەکەی شەممە دەسەڵاتی دادوەرییە

هۆشیار زێباری: ئامانج لە خۆپێشاندانەکەی شەممە دەسەڵاتی دادوەرییە


هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشووی دارایی عێراق سەبارەت بە جمووجۆڵە سیاسییەکانی ئەم دواییەی عێراق گوتی: خۆپیشاندانەکانی سبەی دەسەڵاتی دادوەری دەکاتە ئامانج. ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشووی دارایی عێراق سەبارەت بە جمووجۆڵە سیاسییەکانی ئەم دواییەی عێراق گوتی: خۆپیشاندانەکانی سبەی دەسەڵاتی دادوەری دەکاتە ئامانج.

هۆشیاری زێباری لە تویتێکدا رایگەیاند، خۆپیشاندانی سبەینێی لایه‌نگرانی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، دەسەڵاتی دادوەری دەکاتە ئامانج، چونکە بە بڕیارە ئارەزوومەندەکانی، براوەکانی هەڵبژاردنی 10ـی ئۆکتۆبەری 2021ـی لە مافی پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینە بۆ گۆڕانکاری و چاکسازی بەپێی زەمینەی دیموکراسی و دەستووری بێبەش کرد.

هۆشیار زێباری گوتیشی: “هیوادارین خۆپیشاندانەکە ئاشتیانە بێت و هەموو لایەنەکان دانبەخۆدابگرن و دووربکەونەوە لە توندوتیژی.

بەپەلە

پەیامی دکتۆر کەمال کەرکووکی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

بە بۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و، کرێکارانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *