نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: دەبێت وەک قەوارەیەکی فیدراڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت

مەسرور بارزانی: دەبێت وەک قەوارەیەکی فیدراڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند، “دەبێت وەک قەوارەیەکی فیدراڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت”.

لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموزی 2022، لەگەڵ فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور کرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە “دەبێت وەکو قەوارەیەکی فیدراڵی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکرێت”.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پشتگیریی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور دەربڕی کە لە بەرژەوەندی ھەموو ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

مه‌سرور بارزانی و فائق زێدان ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا كۆبوونه‌وه‌
مه‌سرور بارزانی و فائق زێدان ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا كۆبوونه‌وه‌
مه‌سرور بارزانی و فائق زێدان له‌باره‌ی
مه‌سرور بارزانی و فائق زێدان له‌باره‌ی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كۆبوونه‌وه‌

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *