نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / جۆو بایدن لە وەڵامی نامەکەی مەسرور بارزانیدا، داوای لە مەستەفا کازمی کردووە کێشەکان چارەسەر بکەن

جۆو بایدن لە وەڵامی نامەکەی مەسرور بارزانیدا، داوای لە مەستەفا کازمی کردووە کێشەکان چارەسەر بکەن

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، نامەیەکی ئاراستەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا کردبوو، لە وەڵامی ئەو نامەیەدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێشخەری کردووە بۆ گفتوگۆ و چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان. 

ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر داوای مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، گەیشتە بەغدا. بە گوێرەی زانیارییەکان، جۆو بایدن لە وەڵامی نامەکەی مەسرور بارزانیدا، داوای لە مەستەفا کازمی کردووە کێشەکان چارەسەر بکات. کازمی، دەستپێشخەرییەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر هەیە.

ئەو هەواڵە نوێ دەکرێتەوە … 

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *