نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی دەستی بە کارەکان بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە کردووە

پارتی دەستی بە کارەکان بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە کردووە

رۆژی سێشەممە، 17ـی تەمموزی 2022، نەجات حەسەن، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: “هەمووشتێک دیاریکراوە و رۆژی کۆنگرەشمان دیاریکردووە، بەڵام چەند وردەکارییەک ماون، بۆیە لە رۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر و کاتی کۆنگرەکە دەخەینەڕوو”.

بۆ کۆنگرەی ئەمجارە، پارتی دیموکراتی کوردستان، پێنج لیژنەی باڵا لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک و نەینەوا پێکدەهێندرێن. نەجات حەسەن دەڵێت: “بەردەوام پەیوەندیمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسیی هەیە بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکان”.

هەر یەکێک لە لیژنەکان کەسێک وەکو سەرۆک سەرپەرشتی دەکات و چەند ئەندامێکی دەبێت و لەگەڵ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ناوچەکان و لقەکان پەیوەندییان دەبێت بە ئامانجی ئەوەی هەموو ئەندامانی حیزبەکە بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ دیاریکردنی نوێنەری خۆیان بۆ کۆنگرە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *