نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بە فەرمانی مەسرور بارزانی.. دوو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەکرێنەوە

بە فەرمانی مەسرور بارزانی.. دوو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەکرێنەوە

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەرتی پەروەردە و ئاسانکاریکردن و ڕاپەراندنی مامەڵەی فەرمانبەران و مامۆستایان و بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین دەکرێتەوە.

لە هەمان کاتدا و لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەسوکاری شەھیدان و خزمەتکردنی زیاتریان، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان و ئاسانکاری و ڕاپەراندنی ئیش و کارەکانی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین دەکرێتەوە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *