نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پێنجەم تۆمارى دەنگى، کە دەگوترێت مالیکییە: برادەرانى فەتح بێکارن و بڕیاریان بەدەست ئێرانە

پێنجەم تۆمارى دەنگى، کە دەگوترێت مالیکییە: برادەرانى فەتح بێکارن و بڕیاریان بەدەست ئێرانە

پێنجەم تۆمارى دەنگى بڵاوکرایەوە، کە دەگوترێت دەنگی نوورى مالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانیى دەوڵەتى یاسایە و تێیدا هاوپەیمانیى فەتح بە “بێکار” و بڕیاربەدەستى ئێران ناودەبات و دەڵێت، “لەگەڵ بەرپرسانى ئێران قسەم کردووە و پێیان راگەیاندووم کە هەموو پرسەکان بەدەست سوپاى پاسدارانە.”

شەوى 18ى تەممووزى 2022 پێنجەم تۆمارى دەنگى بڵاوکرایەوە، گوایە دەنگى دزەپێکراوى نوورى مالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانیى دەوڵەتى یاسایە، کە لەلایەن هەژمارێک بەناوى عەلى فازل لە تویتەر بڵاودەکرێنەوە.

لەو تۆمارە دەنگییەدا، کە گوایە مالیکییە، ئاماژە بەوە دەکات، پەیوەندیی لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمیندارى گشتیى عەسائیبی ئەهلل حەق و ئەبو ئالا وەلائی، ئەمیندارى گشتیى کەتائیبی سەیدولشوهەدا باشە، بەڵام دەڵێت، “برادەرانى بەدر و فەتح بێکارن و گوێ نادەنە رەوشەکە و سەرقاڵى باخن.”

لە بەشێکى دیکەى ئەو تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەدا، کە هێشتا ناوەندێکى  فەرمى یەکلایی نەکردووەتەوە لەوەی کە دەنگى مالیکەییە یاخود نا، دەڵێت، “گرووپەکانى فەتح، حیزبوڵڵا و عەسائیب و سەیدولشوهەدا بڕیاریان بەدەست ئێرانە.”

بەپەلە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *