نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سلێمانی.. پەکەکە بەهۆی شکستەوە هاوسەرۆکێی دەرکرد

سلێمانی.. پەکەکە بەهۆی شکستەوە هاوسەرۆکێی دەرکرد

ئۆباڵی شكستەكانی خۆی لە هەرێمی كوردستان، خستە ئەستۆی هاوسەرۆكێكی ئەو باڵەی كە ناوی ناوە (تەڤگەری ئازادیی كوردستان) و دووری خستەوە.

ڕۆژی هەینی 15ی تەمووزی 2022، پەكەكە بەبێ گوێدانە ئەو مەترسییە بەردەوامەی لەسەر سنووری سلێمانی دروستی كردووە، كۆبوونەوەیەكی بۆ پێداچوونەوە بە شكستەكانی تەڤگەری ئازادی ڕێك خستووە، بە تایبەتیش لە بابەتی شكستهێنانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە لە كۆی 13 بەربژێر، تەنیا هەزار و 500 دەنگێكیان هێنا و هیچ بەربژێرێكیشیان نەگەیشتە بەغدا.

بە بڕیاری قەندیل، لەو كۆنفرانسەدا، 12 ئەندامی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادی و هاوسەرۆكێكی تەڤگەر بە ناوی (محەمەد عەبدوڵا) لە پۆستەكانیان دوورخراونەتەوە و لە شوێنیدا كەسێك بە ناوی (سەلام عەبدوڵا) دانراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، پەكەكە بەشێكی گەورەی شكستەكانی خۆی خستۆتە ئەستۆی ئەو بەرپرسانەی پێشووی تەڤگەر، لە كاتێكدا چاودێران پێیانوایە كە پەكەكە لە هەرێمی كوردستاندا بە تەواوی شكستی هێناوە و زیاتر لە سی ساڵە هەوڵدەدات پێگەیەك لەنێو خەڵكی هەرێمی كوردستان پەیدا بكات، بەڵام هەوڵەكانی بێسوودن.

بەپەلە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *