نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حەلبووسی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکوومەت داوایەک لە لایەنە سیاسییەکان دەکات

حەلبووسی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکوومەت داوایەک لە لایەنە سیاسییەکان دەکات

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی 15ـی 07ـی 2022 داوا لە هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکات بەرپرسیارییەتی بگرنەئەستۆ و بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەن، بۆ ئەوەی بەردەوامی بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بدرێت.

محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: لەگەڵ کۆتاهاتنی پشووی یاسادانان بۆ خولی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەران و پشووی جەژنی پیرۆزی قوربان، و دەستپێکردنی خولی نوێی یاسادانان، داوا له‌ خوشك و برایان، سه‌رۆكی هێزه‌ سیاسییه‌كان و فراکسیۆنە په‌رله‌مانیه‌كان ده‌كه‌م، به‌رپرسایه‌تی بگرنه‌ ئه‌ستۆ و بە گفتوگۆ کێشەکان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

ڕاشیگەیاند: تاوەکو ئێمە بەپێی بڕگەکانی دەستوور و سیستەمی ناوخۆیی ئەنجوومەن ڕێوشوێنی پێویست بگرینەبەر لە دیاریکردنی ڕۆژی دانیشتنی هەڵبژاردن بۆ بەردەوامیدان بە هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار و تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی ئاییندە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *