نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەو هۆتێلەی لە هەولێر گرتەیەکی سروودی سەرۆکی رژێمی پێشووی عێراقی دانابوو داخرا

ئەو هۆتێلەی لە هەولێر گرتەیەکی سروودی سەرۆکی رژێمی پێشووی عێراقی دانابوو داخرا

پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: “بە بڕیاری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە بەرامبەر ئەو کارە نایاساییە هۆتێل رۆزالین داخرا”.

روونکراوەتەوە: “هۆتێلی ناوبراو لە جیاتی لافیتەی بەخێر هێنانی میوانان: گرتەیەکی سروودی سەرۆکی رژێمی پێشووی دانابوو، بۆیە هۆتێلەکەی داخرا و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەنجام درا”.

لە راگەیەندراوەکەی پارێزگای هەولێر  هاتووە: “بەھۆی پابەند نەبوون بە یاسا و رێنماییەکانی حکومەتی ھەریمی کوردستان و رێنمایی گەشتوگوزار ،لەلایەن تیمەکانی گەشتوگوزار  بە ھاوکاری پولیسی قایمقامیەت هۆتێلەکە داخرا”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *