نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / جوتیار عادل: ڕێز لە هەموو لە هەموو پیشەیەک دەگرین و هیچ کچە مۆدێلێکمان نەناردووەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان

جوتیار عادل: ڕێز لە هەموو لە هەموو پیشەیەک دەگرین و هیچ کچە مۆدێلێکمان نەناردووەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان

وتەبێژی حکوومەت..کاری کچە مۆدێلەکان بەپێی یاسا پێویستە ئەو كارە رێک بخرێت

د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،راگەیاند: “ئەرکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان پاراستنی شیرازەی کۆمەڵایەتی و سیستەم و ئادابی گشتییە، بۆ بابەتی كچە مۆدێلەكان ئێمە لە چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە دەكەین و رێگە نادەین شیرازەی كۆمەڵگە تێك بدرێ”.

ئاماژەی بەوەش دا: “یاسای دیجیتاڵ میدیا لە هەرێمی کوردستان نییە، تەنها یاسای سزاکان هەیە، بۆیە ئێمە بەپێی یاسا كار دەكەین و رێگە بە كاری نایاسایی نادەین”.

جووتیار عادل، لەبارەی رێكخستنەوەی كاری كچە مۆدێلەكان یان دەنگۆی رەوانەكردنەوەی هەندێك لەوانە بۆ ئەو وڵاتەی لێوەهاتوون دەڵێ: “حکوومەت رێز لە هەموو پیشەیەک دەگرێت، بەڵام بەپێی یاسا پێویستە ئەو كارە رێک بخرێت و بەرژەوەندیی گشتی و ئازادیی تاک و کۆمەڵگە رەچاو بكرێت، ئێمە هیچ كەسێكمان بۆ وڵاتی خۆی رەوانە نەكردووەتەوە”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *