نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەفەرمانی مەسرور بارزانی.. 26 پڕۆژە لە پارێزگای دهۆک جێبەجێ دەکرێن

بەفەرمانی مەسرور بارزانی.. 26 پڕۆژە لە پارێزگای دهۆک جێبەجێ دەکرێن

قایمقامی قەزای دهۆك رایدەگەیەنێ، حكوومەتی هەرێمی كوردستان 26 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە دهۆك جێبەجێ دەكات.

جه‌هوه‌ر عه‌لى عه‌زێز، قایمقامی قەزای دهۆك، رایگەیاند: “حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە قۆناغی یەكەمی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا بۆ ساڵی 2022، رەزامەندیی لەسەر جێبەجێكردنی 26 پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی 10 مليار و 132 ملیۆن دینار لە دهۆك داوە، ئەو پرۆژانە چوونەتە قۆناغی تەندەر و لە ئیدارەی پارێزگای دهۆك رادەگەیەنرێن و دوای ئەوەی بەڵێندەر وەریاندەگرن، دەست بە جێبەجێكردنیان دەكرێت”.

ئاشكراشی كرد: “پرۆژەكان پێكهاتوون لە دروستكردن و چاككردنەوەی شەقام لە گەڕەك و كۆڵانەكان و دروستكردنی رێگا لە سنووری چوار شارەوانیی قەزای دهۆك ئەوانیش شارەوانیی مانگیش و كۆرا و باكێرا و زاویته، لەگەڵ ‌دروستكردن و چاككردنەوەی شەقامی گوندەكانی سنووری ناحیەی زاویتە و مانگیش، هەروەها پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ و چەند پرۆژەیەكی كارەباش جێبەجێ دەكرێن”.

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *