نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سلێمانی دۆخی كۆرۆنا ڕۆشتووەتە هێڵی سوور هۆشداری دەدرێت

سلێمانی دۆخی كۆرۆنا ڕۆشتووەتە هێڵی سوور هۆشداری دەدرێت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێردا 635 نەخۆشی سکچوون و رشانەوە، لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی تۆمارکراون، سەرجەم نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکانیش ئاگادارکرانەوە، رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان بگرنەبەر.
ئەمڕۆ 20ی حوزەیرانی 2022، د سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند “لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، لە سەنتەری شاری سلێمانی 635 حاڵەتی توشبوون بەنەخۆشی سكچوون و رشانەوە لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی داخڵكراون، خۆشبەختانە لە نەخۆشخانەكان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و زۆرینەیان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە”.

هەروەها محەمەد عەلی ساڵح، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی و کارزان رەفیق، لێپرسراوی کارگێڕی مەڵبەندە تەندروستییەکان، لە بەڕێوەبەرێتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، لەگەڵ بەڕێوەبەری کارگێڕی سەرجەم مەڵبەندە تەندروستیەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە و بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان لە پەتای سکچوون و رشانەوە و کۆلێرا.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: پێویستە رێگری لەو پیلانگێڕییانە بکرێت کە دژی پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانە

سرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی سوپاسی خۆڕاگری و قوربانیدانی خەڵکی کوردستان، بەتایبەتی ناوچەی ئامێدی و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *