
وه‌زیری پێشووی دادی هه‌رێمی كوردستان، بەشاسوار دەڵێ،قسەكانت بازاڕیین و خۆیشت وه‌ك گاڵته‌جاڕ باسی ده‌كەی، دەنا هیچ سه‌نه‌دێكی قانوونییت به‌ده‌سته‌وه نییه تا ئه‌و قسه‌یه بكەی”.
شێروان حه‌یده‌ری، وه‌زیری پێشووی دادی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاندووە: قسه‌كانی شاسوار عه‌بدولواحید پێچه‌وانه‌وه بكه‌وه راسته، ئێستا حه‌قی هه‌رێمی كوردستانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا نه‌كات، چونكه حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان هێشتا ماوه‌ی یاساییان ته‌واو نه‌كردووه تا ببنه كاربه‌ڕێكه‌ر، به‌غدا ئێستا كاربه‌ڕێكه‌ره و قسه‌كانی شاسوار ته‌نیا قسەی بازاڕیین و خۆیشی وه‌ك گاڵته‌جاڕ باسی ده‌كا.
گوتیشی: “ئەم بانگەشە و داوای شاسوار ده‌چێته چوارچێوەی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌لی خۆت به به‌غدایه‌ك، كه تا ئێستا به پله دوو ته‌ماشات ده‌كات، به‌غدایه‌ك ئاماده نه‌بێت بودجه و ماف و شایسته‌ی دارایی تۆ بدات، تۆ ده‌ته‌وێت بیخه‌یته سه‌ر زاری، كه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ نه‌كات، بۆیه به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی تۆزێك له سیاسه‌ت بزانێت پێكه‌نینی به‌و قسانه دێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە