نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە سێیەم ڕاپۆرتی چاکسازی حکوومەت هەنگاوی گەورەی شەفافیی و چاکسازی ناوە

لە سێیەم ڕاپۆرتی چاکسازی حکوومەت هەنگاوی گەورەی شەفافیی و چاکسازی ناوە

حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاپۆرتی سێیەمی لەسەر چاكسازی ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كرد، لە راپۆرتەكەدا دۆسیەی شەهیدان و كەمئەندامان تێیدا بڕیاری پێویستی بۆ درەچووە و مووچەی هەزاران كەس بڕاوە كە مووچەی تریان هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممه‌، دەقی راپۆرتی سێیەمی چاكسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كرایەوە، لە راپۆرتی سێیەمیدا باس لە چاكسازی لە مووچەی شەهیدان و كەمئەندامان كراوە كە ئەوانەی شایستە نەبوونە، مووچەكانیان وەستێنراوە.

باس لەوەش كراوە، ئەو مووچەخۆرانەی مووچەی كەمئەندامیان هەیە، مووچەكانیان ڕێكخراوەتەوە، ئێستا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 73 هەزار مووچەخۆری كەمئەندام هەیە.

لە مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردوو یاسای چاكسازی چووەتە بواری ‏جێبەجێكردنەوە، راپۆرتی یەكەم و دووەمی چاكسازیی درایە پەرلەمانی كوردستان و حكوومەت بڕیاری داوە، هەر سێ مانگ ‏جارێك راپۆرتێك لەسەر چۆنێتی ‏جێبەجێكردنی یاساكە بداتە پەرلەمانی ‏‏كوردستان و دیوانی چاودێری دارایی.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: پێویستە رێگری لەو پیلانگێڕییانە بکرێت کە دژی پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانە

سرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی سوپاسی خۆڕاگری و قوربانیدانی خەڵکی کوردستان، بەتایبەتی ناوچەی ئامێدی و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *