نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شۆفێران ستایشی بڕیارەکەی مەسرور بارزانی دەکەن نرخی بانزین هەرزان بوو

شۆفێران ستایشی بڕیارەکەی مەسرور بارزانی دەکەن نرخی بانزین هەرزان بوو

لە کۆبونەوەی دووێنێ ئەنجوومەنی وەزیران مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ،نرخی بانزین هەرزان بکرێت، بۆ ئەوەش وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕاسپارد نرخی بانزین دابەزێت.

دووای بڕیارەکەی مەسرور بارزانی، سەتان تانکەر بانزین دابەشکران بەسەر بانزینخانەکاندە، لە ئێستەدا لەبازاڕدا دوو جۆر نرخ هەیە 800 دیناری و 690 دیناری، ئەوەش شۆفێرانی دڵخۆش کردووە.

سامان محەمەد شۆفێری تەکسی، بۆ چرکە وتی:” پێمان خۆشە سەرۆکی حکومەتەکەمان گوێ لە گلەییەکانمان دەبێت و ڕاستەوخۆش دێتەسەرخەت ئەمڕۆ ئێمە دڵمان خۆشە نرخی بانزین بە فەرمانی بەڕێزیان دابەزی، ئێمە ڕۆژانە زەرەرمان بوو کە بەو نرخە زۆرە بانزینمان دەکری.

کەریم عومەر شۆفێر دەڵێ:” سوپاس کاک مەسرور بە ڕاستی لە کاتی خۆیدا بڕیارەکەتدا، دەزانین بەرز بوونەوەی نرخی بانزین پێوەندی بە بازاڕی جیهانییەوە هەیە بەڵام لە ناوخۆش بازرگانی چاوچنۆک قۆڕخکاریان کردبوو، لە بەرژەوەندی خۆیان نرخیان دادەنا.

شۆفێران بە گشتی پێیان خۆشە نرخی بانزینی نۆرماڵ لە 130 دینار بۆ لترێکی دابەزی بۆ 800 دینار بۆ ڕۆژانی ئایندەش نرخەکە هەرزان دەبێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *