نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئومێد خۆشناو: گروپە تیرۆرستییەکان لە ژێردەسەڵاتی هێزی عێراقی هێرشەکەیان کردووە

ئومێد خۆشناو: گروپە تیرۆرستییەکان لە ژێردەسەڵاتی هێزی عێراقی هێرشەکەیان کردووە

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یاند، كاتژمێر 9:35 خوله‌ك له‌ رێگه‌ی درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له‌ رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر – پیرمام هێرشكرایه‌ سه‌ر هه‌ولێر، خۆشبه‌ختانه‌ 3 هاووڵاتی به‌ سووكی بریندار بوون.

ئومێد خۆشناو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دڵنیایی به‌ خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌ده‌ین ته‌واوی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ن، به‌ چاوكراوه‌یی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌ ده‌كه‌ن.

خۆشناو گوتی: “تیرۆریستان ناتوانن زه‌فه‌ر به‌ هه‌ولێر ببه‌ن، پێویسته‌ حكومه‌تی عێراقی چاره‌سه‌ری ناوچه‌ بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌كان بكات، كه‌ گرووپ و میلیشیاكان ئه‌و شوێنانه‌ به‌كار ده‌هێنن تاوه‌كو له‌ ریگه‌یه‌وه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر هه‌ولێر”.

ده‌شڵێت: “حكومه‌تی عێراق ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی له‌سه‌ر شانه‌ رێكه‌وتنی ئه‌منی له‌باره‌ی ئه‌م ناوچانه‌وه‌ بكات، تاوه‌كو ئه‌و میلیشیانه‌ هێرشی تیرۆریستی له‌وێوه‌ ئه‌نجام نه‌ده‌ن”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *