نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی سێ پرۆژەی گرنگ دادەنرێت

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی سێ پرۆژەی گرنگ دادەنرێت

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی حوزەیرانی 2022، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی سێ پڕۆژە لە دھۆک بەڕێوە دەچێت. 

بەپێی راگەیاندراوێكی فەرمی، رێوڕەسمەكە كاتژمێر 10:30ی بەیانی دەبێت و بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، هەرسێ پڕۆژەی كارگەی دەستاڕی ئارد، خانووی شوشەیی بۆ چاندنی میوە و سەوزە لەگەڵ پرۆژەی بەخێوكردنی مانگا و پیشەسازیی خۆراك لە شاری دهۆك بەردی بناغەیان دادەندرێت.

كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، هەروەك لە كارنامەكەیدا هاتووە، بایەخێكی زۆر بە هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات دەدات و لەم ڕوانگەیەشەوە تاوەكوو ئێستا ژمارەیەكی زۆر سایلۆ و پرۆژەی كشتوكاڵیی جۆراوجۆری لە هەرێمی كوردستان كردۆتەوە و بەرهەمی كشتوكاڵیی ناوخۆ لە كارگەكانی هەرێمی كوردستانەوە دەچێتە نێو پیشەسازیی خۆراك.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *