نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕێبوار تاڵەبانی : هیچ ئەرزشێک بۆ بڕیاری دادگای کەرکووک دانانێم

ڕێبوار تاڵەبانی : هیچ ئەرزشێک بۆ بڕیاری دادگای کەرکووک دانانێم

دادگەی تاوانەکان لە پارێزگای کەرکووک بڕیاری شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەرکرد، بەڵام دەڵێت، “ناچمە دادگە و پابەندی بڕیاری دادگەی کەرکووک نابم.”

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت، راگەیاند، “بڕیارەکەی دادگەم بە فەرمی پێنەگەیشتووە، بەڵام بە دڵنیاییەوە تانەی لێدەدەم.”

رێبوار تاڵەبانی کە ئێستا راوێژکاری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە، بڕیارەکەی دادگە بە “100% سیاسی” ناودەبات و دەڵێت، “ئەوە جاری یەکەم نییە سکاڵا دژی من تۆمار بکرێت و لە هەمووشیاندا سەرکەوتوو بووین، بەڵام بە هیچ شێوەیەک پابەندی بڕیارەکەی دادگە نابم.

دەڵێ:”خۆم و پارێزەرەکەشم ئاگاداری نین و ئاگادار نەکراوینەتەوە؛ دۆخی کەرکووک ئاشکرایە چۆنە، بەڵام ئامادەم لە دادگەیەک لە شوێنێکی دیکە ئامادەبم، بۆ نموونە دادگەی موسڵ، هەولێر بێت یان بەغدا، لە رابردووشدا چەندین سکاڵای هاوشێوەم لە دادگەی بەغدا بردووەتەوە.”

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانى، پێشوازی لە ‌ ئانڵ بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق کرد

لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وێڕای جەختکردنەوە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *