نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حکوومەت بۆ شارەوانی هەڵەبجە 30 فەرمانبەر دادەمەزرێنێت

حکوومەت بۆ شارەوانی هەڵەبجە 30 فەرمانبەر دادەمەزرێنێت

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمساڵدا بۆ فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە فەرمانبەر دامەزراندووە ئەمڕۆش شارەوانی بە تیروپشک ناوی 20 کەسی ڕاگەیاند بۆ دامەزراندن هەفتەی داهاتووش 10 کەسی تر ناویان یەکلای دەکرێتەوە.

کوێستان ئەکرەم سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە، ڕاگەیاند:” حکوومەتی هەرێمی کوردستان 30 فەرمانبەر بۆ شارەوانی هەڵەبجە دادەمەزرێنێت، 20فەرمانبەر بێ بڕوانامە و 10 فەرمانبەریشیان بڕوانامەیان ئەمڕۆ لەبەرچاوی میدیاکان تیروپشکمان بۆ ناوەکان کرد بۆ 20 ناویان”.

کوێستان ئەکرەم وتیشی:” وەزارەتی شارەوانیی داوای ناردنی ناوەکانیان لێکردووین، ناوەکانیان بۆ بەرزدەکەینەوە لەوێشەوە دەڕواتە ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی پێدەردەکرێت، بەشێکی زۆری باخچەکانمان بەهۆی نەبوونی فەرمانبەر سەوزایی تێداگێشتووەتە سفر، گڵۆپی و کورسی ژوری پاسەوان شێوێندراون، هاووڵاتیانیش هاوکارمان نیین.

داوا لە سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی دەکەین فەرمانبەری زیاترمان بۆ دامەزرێنن لەم خۆڵبارین و گۆڕانی کەش و هەوا لە بری زیاتر کردنی سەوزایی ئەوەی هەمانە لە ناو دەچێت، داوای 60 کرێکارمان بۆ دامەزرێنن کوێستان ئەکرەم وای گوت”.

وتیشی:” لە هەفتەی داهاتوو فۆرم بڵاو دەکەینەوە بۆ 10 فەرمانبەر بڕووانامەیان هەبێت خزمەتی گەورە بە کارەکانمان دەکەن، ئێمە حکوومەتێکی فراوانمان هەیە بۆیەش بە تیروپشک ناوەکانمان یەکلای کردەوە تاکو دەرفەت بۆ هەموو کەس وەک یەکبێت”.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان کۆبووەوە

رۆژی سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025 لە شاری هەولێر، سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *