نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری سامانە سرووشتییەکان پەسند دەکات

مەسرور بارزانی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری سامانە سرووشتییەکان پەسند دەکات

ئەمەش دەقی راگەیاندراوەكەیە:

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لە ماوەی ڕابردوودا باری تەندروستیی بەڕێز دکتۆر کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەکان جێگیر نەبووە، بۆیە چەندین جار بە مەبەستی چارەسەری مۆلەتی وەرگرتووە. ئێستاش دووبارە بەڕێزیان بە مەبەستی چارەسەری، بە نیازە سەردانی دەرەوە بکات و پرۆسەی چارەسەریشی کاتی زیاتری پێویستە. لە بەر ئەو هۆیە بەڕێزیان بە ویستی خۆی، دەست لە کار کێشانەوەی ئاراستەی جەنابی سەرۆکی حکومەت کرد.

بۆ ئەوەی ئامادەنەبوونی بەڕێز دکتۆر کەمال ئەتروشی کاریگەریی نەرێنی لەسەر کاروباری وەزارەت نەبێت، بەڕێز سەرۆکی حکومەت دەست لە کارکێشانەوەکەی پەسند کرد و بڕیاری داوە کە بەرێزیان وەک ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە، بە پێی توانا و دۆخی تەندروستیی، لە خزمەت بەردەوام بێت. لە هەمان کاتدا بەڕێز کەمال محمد سالح وەزیری کارەبا راسپێردرا، بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەڕێوە ببات.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2022/5/26

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *