دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نووسراوێكی فه‌رمی له‌باره‌ی زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك، ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كردووه و داوا ده‌كات، به زووترین كات خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌ننه ئه‌و زه‌وییانه.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه واژووی د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كراوه، دووپات له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و كه‌رته ده‌كات.
له ناوه‌ڕۆكی نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، ئاماژه به كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تیی دیوان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كراوه، به مه‌به‌ستی گه‌شاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ پارچه زه‌وییه‌كانی گه‌ڕه‌كی “مه‌ریوان” كه به هه‌شتی حه‌سارۆك ناسراوه، به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری پێویست.