نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی:لەگەڵ هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمانی کۆبوویەوە

سەرۆک بارزانی:لەگەڵ هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمانی کۆبوویەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی کە پێکهاتبوون لە مەحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە و حه‌سه‌ن عه‌زاری سەرۆکی کوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر.

دوای گەیشتنی شانده‌كه‌ بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر، راستەوخۆ سەردانی پیرمامیان کرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی و تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی  عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و دەستپێشخەرییەکانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر.

لە کۆبوونەوەکە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی و رێبەر ئەحمەد کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەشدارن.

ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدا کە رۆژی یەکشەممە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆبوویه‌وە و بڕیاریدا هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی کۆبێتەوە بۆ ئەوەی هەوڵی راستەڕێکردنی پرۆسەی سیاسی عێراق و کردنەوەی گرێکوێرەکان بدەن.

بەپەلە

 ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

 ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئه‌وه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌.. دوای ڕوونکردنەوەکەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *