نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕوونكردنەوەیەك لە بارەگای بارزانی لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان سەدر و سەرۆك بارزانی

ڕوونكردنەوەیەك لە بارەگای بارزانی لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان سەدر و سەرۆك بارزانی


بارەگای بارزانی لە روونکردنەوەکەیدا ئەو هەواڵەیان بەدرۆخستەوە و رایانگەیاند، لە نێوان سەرۆك بارزانی و سەید موقتەدا سەدر ئەو پەڕی ڕێزگرتن و متمانە و پەیوەندیی زۆر باش هەیە. 

دەقی ڕوونکردنەوەکەی بارەگای بارزانی:

لە ژمارەیەك میدیای عێراقی و كوردستانی هەواڵێكی ناڕاست بڵاو كراوەتەوە كە گوایە سەید موقتەدا سەدر وەڵامی پەیوەندییەكانی جەنابی سەرۆك بارزانی ناداتەوە.  

لێرەدا بۆ ڕای گشتیی عێراق و كوردستان ڕوونی دەكەینەوە كە ئەو بابەتە هیچ بنەمایەكی نیە و دوورە لە ڕاستی. لە نێوان سەرۆك بارزانی و سەید موقتەدا سەدر ئەو پەڕی ڕێزگرتن و متمانە و پەیوەندیی زۆر باش هەیە. ئەوانەشی ئەم جۆرە دەنگۆیانە بڵاو دەكەنەوە ئامانجیان داپۆشینی شكست و دواكەوتنیانە لە پڕۆسەی سیاسی.

 ئەگەر لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەیەكیش بۆ كەمبوونی جموجۆڵی سیاسی هەبووبێت ئەوە لەبەر ڕەچاوكردنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بووە.

بارەگای بارزانی

٢٩ـی نیسانی 

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *