نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / د. سەلمان رەواف لە نەخۆشخانەی گایس: دووای سەردانی مەسرور بارزانی بۆ نەخۆشخانەكەمان ئامادەییمان هەیە بۆ هاوكاری تەندروستی كوردستان

د. سەلمان رەواف لە نەخۆشخانەی گایس: دووای سەردانی مەسرور بارزانی بۆ نەخۆشخانەكەمان ئامادەییمان هەیە بۆ هاوكاری تەندروستی كوردستان

پڕۆفیسۆر، د. سەلمان رەواف لە نەخۆشخانەی گایس رایگەیاند، سەردانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ نەخۆشخانەی (گایس) لەشاری لەندەن كردنەوەی دەرگایەكی گەورەیە بۆ پەیوەندی سیستەمی تەندروستی.
ئەو پرۆفیسۆرە لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ نەخۆشخانەی گایس ئاماژەی بەوەدا، یەکەمین دەرەنجام و دروستبوونی پەیوەندی هەماهەنگی دوای پەیامی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی سەردانیان بۆ نەخۆشخانەی گایس لە لەندەن دەکەوتووە.
د. سەلمان رەواف، شارەزای نێودەوڵەتی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO-CC لە ئیمپریاڵ كۆلێژ- لەندەن و سیستەمی تەندروستی نیشتمانی NHS لە وڵاتی بەریتانیا، لە پەیامێکدا گوتی: “خۆشحاڵدەبین و ئامادەین بۆ پاڵپشتیكردنی سیستەمی تەندروستی لە كوردستان، پێویستمان بە دانانی نەخشەڕێگا هەیە بۆ بەرەوەپێشبردنی خزمەتگوزاری تەندروستی، ئەم نەخشەڕێگایە ئامڕازێکی نایاب دەبێت بۆ دەستکەوتنی پشتگیری بەریتانیا و لایەنی دیکە بۆ سیستەمی تەندروستی کوردستان.
ناوبراو گوتیشی: “خۆم و تیمەكانمان لە سەنتەری هەماهەنگی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO-CC) لە ئیمپریاڵ كۆلێژ- لەندەن و سیستەمی تەندروستی نیشتمانی NHS زۆر خۆشحاڵدەبین بۆ كاركردن لەگەڵتان لەسەر ئەم پرۆژەیە.”

بەپەلە

لەوەزارەتی ناوخۆوە، ڕێنمایی نوێ و گرنگ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی هاتوچۆ و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان، کۆمەڵێک ڕێنمایی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *