نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / کەرکوک؛ منداڵێک دوای رفاندنی تەرمەکەی دۆزرایەوە

کەرکوک؛ منداڵێک دوای رفاندنی تەرمەکەی دۆزرایەوە

لەسەر رێگەی “حەولیکە، لە شاری کەرکوک تەرمی منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان دۆزرایەوە کەپێشتر لەلایەن چەند کەسێکەوە  رفێندرابو و لەبەرامبەر ئازادکردنیدا داوای بڕێکی زۆر پارەیان کردبو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردو، لەسەر رێگەی “حەولیکە” تەرمی منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان دۆزرایەوە، کە ماوەیەک بو لەلایەن چەند کەسێکەوە رفێندرابو

رونیشیکردەوە، باوکی منداڵەکە ئەفسەرە لە پۆلیسی تکریت و بەرەگەز عەرەبە، لەبەرامبەر ئازادکردنی منداڵەکەی رفێنەرەکان داوای پارەیەکی زۆریان کردوە، گەرچی هەوڵی زۆریشیان داوە بۆ ئازادکردنی، بەڵام بەداخەوە تەرمی ئەو منداڵە بێتاوانە دۆزرایەوە.

بەوتەی سەرچاوەکە، پۆلیسی کەرکوک، دەستی بە لێکۆڵینەوەکان کردوە و باوکی منداڵەکە ئەفسەرە لە پۆلیسی تکریت و بەرەگەز عەرەبە

جەختیشیکردەوە، تائێستا نازاندرێت رفاندنی منداڵەکە تەنها بۆ پارە بوە یان هۆکاری دیکەی لە پشتە، ناشزانرێت بکەرەکان باندن و کاری دیکەی لەو شێوەیەیان کردوە یان بەپێچەوانەوە.

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه‌

رۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی تشرینی یەکەمی 2025 له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *