نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: جێی خۆشحاڵی و شانازییە کە لە هەرێمی كوردستاندا، ژینگە و دەرفەتێکی باش بۆ کار و بزاڤی رۆژنامەوانیی و ئازادی راگەیاندن بە گشتی رەخسێنراوە و سەدان دەزگای جۆراوجۆر و فرەدەنگی راگەیاندن، سوودیان لەم کەشە ئازادە وەرگرتووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستەبەری کردووە و بەوپەڕی ئازادییەوە کار دەکەن.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: لێرەدا بە پێویستی دەزانم کە داوا لە رۆژنامەنووس و راگەیاندنکارە راستەقینەکانی کوردستان بکەم کە رێگە نەدەن هیچ کەس و لایەنێک، ئەم پیشە و ئەرکە گرنگ و سەنگینە، بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان و ناوزڕاندن و بێ رێزی و سووکایەتیکردن بە بەها بەرزەکانی نیشتمان بەکاربهێنن.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

لە (124)مین ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەكەم ژمارەی (ڕۆژنامەی كوردستان) لەسەر دەستی خواڵیخۆشبوو میر میقداد میدحەت بەدرخان و هاوكارانی، کە هاوكاتیشە لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستاندا، پیرۆزبايیەكی گەرم لە سەرجەم راگەیاندنکاران و رۆژنامەوانانی كوردستان دەكەم و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.

ڕاگەیاندن پەیامێکی گرنگ و پبرۆزی هەیە کە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و گەیاندنی زانیاریی راست و دروستە. هەرێمی کوردستان پێویستی بە رۆژنامەوانییەكی پیشەییانەی خۆ بە بەرپرسیارزان هەیە، کە بەشدارییەکی کارا و ئەرێنی لە پرۆسەی گۆڕانكاریی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی كۆمەڵگەی كوردستاندا بکات و لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و ئیتیكی پیشەیی میدیاكاریدا، بە گیانێكی بەرپرسیارانە و بە باشترین و جوانترین شێوە، لە خزمەتی كۆمەڵگە و ئامانجە نیشتمانییە باڵاکاندا بێت.

جێی خۆشحاڵی و شانازییە کە لە هەرێمی كوردستاندا، ژینگە و دەرفەتێکی باش بۆ کار و بزاڤی رۆژنامەوانیی و ئازادی راگەیاندن بە گشتی رەخسێنراوە و سەدان دەزگای جۆراوجۆر و فرەدەنگی راگەیاندن، سوودیان لەم کەشە ئازادە وەرگرتووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستەبەری کردووە و بەوپەڕی ئازادییەوە کار دەکەن.

 لێرەدا بە پێویستی دەزانم کە داوا لە رۆژنامەنووس و راگەیاندنکارە راستەقینەکانی کوردستان بکەم کە رێگە نەدەن هیچ کەس و لایەنێک، ئەم پیشە و ئەرکە گرنگ و سەنگینە، بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان و ناوزڕاندن و بێ رێزی و سووکایەتیکردن بە بەها بەرزەکانی نیشتمان بەکاربهێنن.

لە کۆتاییدا بە رێز و پێزانینەوە، یادی رۆژنامەوانە پێشەنگەکان و هەموو ئەوانە دەکەینەوە کە خزمەتێکی زۆری كاروانی رۆژنامەگەریی و رۆشنبیریی كوردستانیان کردووە.

مەسرور بارزانی

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

22ی نیسانی 

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه‌

رۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی تشرینی یەکەمی 2025 له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *