نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: بەرنامەی چاکسازی و مۆدێرنیزەکردنی ئەوەیە كە خەڵکێک هەن ئەنجامی داون

مەسرور بارزانی: بەرنامەی چاکسازی و مۆدێرنیزەکردنی ئەوەیە كە خەڵکێک هەن ئەنجامی داون

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان رای گەیاند لایەنی زۆر گرنگی بەرنامەی چاکسازی و مۆدێرنیزەکردنی ئەوەیە كە خەڵکێک هەن، ئەنجامی داون، دەشڵێ ئالنگاری راستینەمان لەپێشە و دۆستی زۆر باشمان لە لەندەن هەن بۆ یارمەتیدانمان.
سەرۆكی حكوومەت لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە “خۆشحاڵ بووم لە دەرەوەی کۆبوونەوە فەرمییەکان، چاوم کەوت بە ساجید جاوید سکرتێری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ تەندروستی، نەدیم زەهاوی سکرتێری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ پەروەردە و گرێگ هاندز وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ وزە”.
هەروەها نووسیویەتی “لایەنی زۆر گرنگی بەرنامەی چاکسازی و مۆدێرنیزەکردنی ئەوەیە كە خەڵکانێك هەن ئەنجامیان داوە”.
مەسرور بارزانی هەروەها نووسیویەتی “ئالنگاری راستینەمان لەپێشە و دۆستی زۆر باشمان لە لەندەن هەن بۆ یارمەتیدانمان”.

بەپەلە

لەوەزارەتی ناوخۆوە، ڕێنمایی نوێ و گرنگ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی هاتوچۆ و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان، کۆمەڵێک ڕێنمایی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *