
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له شاری هه‌ولێر كچێكی قوتابی ته‌مه‌ن 21 ساڵ به هۆكارێكی نادیار له باڵه‌خانه‌یه‌ك خۆی فڕێدایه خواره‌وه و كۆتایی به ژیانی هێنا.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای كرد: كچه‌كه ناوی ئاریان محه‌مه‌ده و ته‌مه‌نی ته‌نیا 21 ساڵه و قوتابی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كتێبخانه بووه.
ڕاشیگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له گه‌ڕه‌كی ژیان له هه‌ولێر چووه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك و خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
هۆكاری خۆكوشتنی ئه‌م كچه تا ئێستا ڕوون نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام پۆلیس جه‌ختی كرده‌وه سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه.