
ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانی سەرۆکى حکوومەتى هەرێمی كوردستان، زیاتر لە شەش ملیار دینار تەرخان کرا بۆ قیڕتاوکردنى جووتسایدى فیدراڵ لە کۆیە.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر بڵاوی كردەوە لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (6,300,000,000) شەش ملیار و سێ سەد ملیۆن دینار، بۆ تەواوکردن و قیڕتاوکردنى شەقامى جووتسایدى فیدراڵ لە ناوەندى قەزای کۆیە.
ڕێکارەکانى دەستپێکردنى پڕۆژەکە دەستى پێکردووە و لە نزیکترین کاتدا پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە