نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەفەرمانی مەسرور بارزانی.. بەگوژمەى 386 مليون دينار پڕۆژە لە ناحیەی هەریر جێبەجێ دەكرێن

بەفەرمانی مەسرور بارزانی.. بەگوژمەى 386 مليون دينار پڕۆژە لە ناحیەی هەریر جێبەجێ دەكرێن

لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند پڕۆژەیەکی ڕێگاوبان لە ناحیەی هەریر، سەر بە قەزای شەقڵاوە کەوتنە واری جێبەجێکردنەوە.
بێوار عەدنان كانتين، سەرۆكى شارەوانیى ناحیەی ھەرير لە سنووری قەزای شەقڵاوە، ڕاگەیاند: ”لە درێژەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا پڕۆژەى كۆنكریتكردنى شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەكەكانى (شێروانە و سەرتيشى كۆمەڵگا) جێبەجێ دەکرێت کە پڕۆژەكە پێك دێت لە 20 هەزار مەتر دووجا كۆنكرێت و 160 مەتر ئاوەڕۆى لوولەیى”.
سەرۆکی شارەوانیی هەریر گوتیشی: ئەم پڕۆژەیە لەسەر بودجەى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بەگوژمەى 386 مليون دينار جێبەجێ دەکرێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *