
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره بۆ پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په- چه‌مچه‌ماڵ دا. ئه‌و سنووره له كێشه‌یه‌كی گه‌وره رزگاریان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی نیسان، به‌گوێره‌ی نووسراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی 70 ملیۆن 45 هه‌زار دۆلار به‌شێوه‌یه‌ی نه‌ختێنه و قۆناغ به قۆناغ، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه ئه‌و پاره‌یه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی “گۆپته‌په-چه‌مچه‌ماڵ” خه‌رج ده‌كرێ.
ره‌مك ره‌مه‌زان قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسراوه‌كه‌دا موژده‌ی به خه‌ڵكی سنووره‌كه داوه كه له كێَشه‌یه‌كی گه‌وره رزگاریان ده‌بێت.

چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە