نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەولێر تەواو دەکرێت

به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەولێر تەواو دەکرێت

راگەیاندنى پارێزگاى هەولێر ئاشكرای ده‌كات، به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەولێر تەواو دەکرێت.

پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، به‌ فەرمانى مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە مەبەستی تەواوکردنى مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەولێر رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی بڕی 3.280.712.000 سێ ملیار و دووسەد و هەشتا ملیۆن و حەفت سەد و دوازدە هەزار دینار درا.

پارێزگای هه‌ولێر روونیكرده‌وه‌، مۆنۆمێنتی شەهیدان پڕۆژەیەکى تەواونەکراوە و دواى چەندین ساڵ لەوەستانی، لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە سەرپەرشتی تەواوكردنی دەکرێت و کەوتووه‌ته‌ بەرزاییەکانى ناحیەى كەسنەزان، وەک هێمایەک بۆ قوربانیدانى گەلەکەمان و بەرزڕاگرتنی یادى ئەنفال و شەهیدانى کورد و کوردستان دروستکراوە

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *