
بەرپرسی لقی پارتی لە بەغدا داوا دەكەین ڕێز لە مەرجەعییەت بگیدرێت
پاش ئەوەی كەسێك تویتێكی دژی مەرجەعییەت كردووە، كەسانی گێرەشێوێن و دژە پارتی چوونە نزیك بارەگای لقی 5ی پارتی و هوتاف دژی پارتی دەڵێنەوە، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دەڵێ ئەو كەسە نزیك لە ئێمە نییە.
لەوبارەوە شوان محەمەد تەها بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا، راگەیاندووە، داوا دەکەین هەمووان رێز لە پیاوانی ئاینی بگرن و بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا بەشێوەیەکی تەندروست ناویان بەکار بهێنن.
دووپاتیشی کردەوە، ئەو کەسەی تویتەکەی کردووە هیچ پێوەندی بە پارتی نییە و نزیکی ئێمەیش نییە، بگرە بەتوندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو کارە دەکەین و تویتەکەی بۆچوونی کەسییە