مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی مادلین ئۆلبرایت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: دڵگران و خه‌مبارم به كۆچی دوایی مادلین ئۆلبرایت.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: مادلین ئۆلبرایت هاوكاربوو بۆ كۆتایهێنان به شه‌ڕی ناوخۆیی كوردی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانمان و كۆتایهێنان به سه‌رده‌مێكی تاڵ، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆر خه‌ڵك كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: ئۆلبرایت به درێژایی ژیانی پشتیوانی دۆزی كورد بوو، هاوبه‌شی خه‌می بنه‌ماڵه‌كه‌یم.