ماڵپەڕی ” لوبان ٢٤” هەندێک رێگەی ئاسانی باس کردووە لە بابەتێکدا، کە دەتوانیت پەیڕەوی بکەیت بۆ وازهێنان لە جگەرە کێشان، کە ئەمانەن:
١. خۆت سەرقاڵ بکە بەشتی ترەوە، وەک تەماشاکردنی تەلەفیزۆن، گوێگرتن لە گۆرانی، سەیران کردن، وەرزشکردن، خواردنی خۆراکی تەندروست.
٢. بنێشت بجوو، ئەگەر تامی نەعنا بێت یاخود هەر تامێکی تر کە دوورت بخاتەوە لە جگەرەکێشان.
٣. فشار لەخۆت مەکەو خۆت دوودڵ مەکە، چونکە ئەوە وا دەکات ویست و حەزت بۆ دوورکەوتنەوە لە جگەرە کەم ببێتەوە.
٤. خۆت دوور بخەرەوە لەو کەسانی کە جگەرە دەکێشن، بۆ ئەوەی چاویان لێنەکەیت و دەست بکەیتەوە بە جگەرە کێشان.
٥. بە یەکجار وازمەهێنە، وردە وردە خۆی لێ دووربخەرەوە و رۆژانە چەند جگەرەت کێشاوە لەمەودوا کەمتری بکەرەوە.