
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكدا بڕیاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌ركرد و نووسراوه‌كه‌یش ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كراوه.
له نووسراوێكدا، ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رای گه‌یاندووه، له‌به‌ر رۆشنیایی نۆژه‌نكردنه‌وه و فراوانكردنی مۆنۆمێنتی یادگارییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، ره‌زامه‌ندی درا به ئه‌نجامدانی كاری پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی كورتخایه‌ن و درێژخایه‌ن.
هه‌روه‌ها له نووسراوه‌كه‌دا داوا كراوه كه ده‌رخسته بكرێ بۆ دروستكردنی هۆڵێكی گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی بۆنه‌كان له نزیك مۆنۆمێنت.
هه‌ر له‌و نووسراوه‌دا بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت دراوه به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ماسته‌رپلانێكی گشتگیر بۆ دیزاینكردنی مۆنۆمێنتی نوێ.
ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌ت له‌كاتێكدایه كه سبه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه و ساڵانه له‌و ڕۆژنه‌دا رێوڕه‌سمی جیاواز به‌رێوه ده‌چێت.