نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی ناوخۆ: بەنزینی حکومی زۆرتر بدرێتە تەکسی و پاسەکان

وەزارەتی ناوخۆ: بەنزینی حکومی زۆرتر بدرێتە تەکسی و پاسەکان

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیارێک دەدات لەبارەی دابەشکردنی ئەو بەنزینەی بە نرخی حکومی دابەش دەکرێت، بەپێی بڕیارەکە دەبێت دابەشکردنەکە بەجۆرێک بێت کە تاکسی و پاس و هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی بەنزینی زیاتر وەربگرن.

 ئەمڕۆ یەکشەممە 13-03-2022 وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە سەرپەرشتیی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ کۆبوونەوەیەکیان کردووە و بڕیاریان داوە کە ژوورێکی ئۆپەراسیۆن لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە سەرۆکایەتیی پارێزگا دروستبکەن و دەسەڵاتیان پێبدرێت لە دابەشکردنی بەنزین و کۆنترۆڵکردنی نرخی خۆراک و پێداویستییەکان.

 ژووری ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرپەرشتی پارێزگا و ئەندامێتیی نوێنەرانی پۆلیس، ئاسایش، کشتوکاڵ، چاودێریی بازرگانی، نەوت و کانزاکان، ڤێتێرنەری، تەندروستی، گومرگ پێکدێت.

 بەپێی راگەیێندراوەکە دەسەڵات بە ژووری ئۆپەراسیۆن دەدرێت کە دابەشكردنی بەنزین رێکبخات “بە جۆرێک کە دابەشکردنی ئەو بەنزینە بۆ تاکسی و پاس و هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی زیاتر بێت، ئەمەش لە پێناوی ئەوەی کە رێگری لە گرانبوونی نرخی گواستنەوە بکرێت”

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *