مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت”.
لە پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: “هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت. ئەو هێرشە تیروریستیەی کرایە سەر چەند شوێنەکی هەولێر بە توندی شەرمەزار دەکەم و داوا لە خەڵکی قارەمان و خوڕاگری هەولێر دەکەم ئارام بگرن و رێنمایی دەزگا ئەمنییەکان جێبەجێ بکەن. سوپاسی خوراگریتان دەکەم”.