
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی دەکات و دەڵێ راستییەکان دەخەمە ڕوو.
زێباری لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ئاماژەی بە ئەوە داوە کە سبەی دوو چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانی هەیە، کاتژمێر(8:30)ی شەو لە کەناڵی بی بی سی عەرەبی هەروەها کاتژمێر 11ی شەو لە کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی.
هۆشیار زێباری ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە لەمیانەی ئەو دیدارە ڕۆژنامەوانیانەدا چەند ڕاستییەک دەخاتە ڕوو و نووسیویەتی”روونکردنەوە لەسەر راستییەکان بۆ گەلەکەمان دەخەمە ڕوو سەبارەت بە ئەو بڕیارە ناڕەوایانەی دژ بە من و پرۆسەی سیاسیی وڵاتەکەمان دراون”.