نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کۆدەبێتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کۆدەبێتەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو کۆبووەوە و پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەم ڕۆژی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ نایف ئەلحەجرەف ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیان دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە سەردانەکانی ئەم دواییانەی بۆ وڵاتانی کەنداو کرد و جەختی لە سەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *